کرماشان؛ بەردەوامی نەبوونی زانیاری لەسەر چارەنووسی هاووڵاتییەکی یارسانی دەسبەسەرکراو

‏ک.م.م.ک:

بەپێی هەواڵی گەیشتوو، ڕۆژی شەممە ٢٨ی ڕەزبەری٢٧٢٤، هاووڵاتییەکی یارسان بە ناسنامەی یەزدان قەنبەری خەڵکی کرماشان، بەبێ فەرمانی دادگا لە ماڵی تایبەتی خۆی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

جێی ئاماژەیه، دوای تێپەڕبوونی ١٧ ڕۆژ بەسەر دەستبەسەرکردنیدا، هەوڵەکانی بنەماڵەکەی بۆ وەرگرتنی زانیاری لە سەر دۆخ و چارەنووسی ناوبراو، سەرکەوتوو نەبووه.

تا ساتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە، هیچ زانیارییەکی ورد لەبارەی هۆکاری دەسبەسەرکردن و تۆمەتەکانی هاووڵاتی ئاماژەپێکراوەوە لە بەردەستدا نیه.

خ.ع

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *