سلایدەرگرتن و زیندان

دەسبەسەری دوو هاوڵاتی مێرمنداڵ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە بۆکان

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکان، لە چەندد ڕۆژی ڕابردوو دوو مێرمنداڵ بەناوەکانی میلاد ناسری و ئاکام ئەمینی هەردوو خەڵکی گوندی کانیڕەش سەربە شاری بۆکان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەسبەسەر کراون.

بەگوێرەی هەواڵەکە، هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیم بەبێ نواندنی حوکمی قەزایی ئەم دوو مێرمنداڵەیان دەسبەسەر کردووە.

تاکاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لە شوێنی ڕاگیران، هۆکاری دەسبەسەری و ئەو تۆمەتانەی پەیوەستیان کراوە بەردەست نییە.

ق.ش

Related posts

مەهاباد؛ محەممەدڕەزا قەیتەرانی بۆ کێشانی حوکمەکەی، بۆ زیندان گوازرایەوە

Rahim Kholafai

حوکمی زیندان و دوورخستنەوەی پەرهام پەروەری وەکوو خۆی پەسەند کرا

Rahim Kholafai

هەورامان؛ بریندارکردنی هاووڵاتییەک له کاتی کۆڵبەریدا

Bilal Enferadi

Leave a Comment