سنە؛ ئازادی کاتی جەسیم حاسڵی بەدانانی بارمتە

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی هەواڵگری kmmk، پێنجشەممە٣ی خەزەڵوەری ٢٧٢٤ی کوردی، جەسیم حاسڵی وەرزشوان و پاڵەوانی بواری مووی تایی خەڵکی گوندی کەڕاوا سەربە سەوڵاوا پاش مانەوەی چەندد مانگە لە ژووری تاکەکەسی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئێران لە سنە، بەدانانی بارمتە و بەشێوەی کاتی ئازاد کرا.

شیاوی باسە پێنجشەممە ٧ی پووشپەڕی ئەمساڵ پاش بانگهێشتی ئەم هاوڵاتی٢٩ساڵ تەمەنە بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئێران لە مەریوان دەسبەسەر و پاشان بۆ بڕیارگەی شارامفەڕ لە شاری سنە ڕاگوازرا.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *