تورکیا؛ دەسبەسەری پەریا خاکی لەلایەن پۆلیسی تەستەنبوڵەوە و مەترسی ڕادەستکردنەوەی بۆ ئێران

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی هەواڵگریkmmk، هەینی ٢٧ی ڕەزبەری ٢٧٢٤ی کوردی، پەریا خاکی وەرزشوانی ٢٨ساڵ تەمەنی خەڵکی سنە و پاڵەوانی مووی تای ئێران، لە ناوچەی قەرەقۆڵەی ئەستەمبوڵGayeettepe دەسبەسەر و ئەگەری دیپۆرت کردنەوەی ناوبراو بۆ ئێران لە ئارادایە.

لەئەگەری جێبەجێبوونی ڕادەستکردنەوەی پەریا خاکی کچی ئەولەسەن بۆ ئێران، مەترسی زیندان کردنی هەیە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *