سلایدەرگرتن و زیندان

دەسبەسەری چالاکێکی مەدەنی خەڵکی ورمێ

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی هەواڵگری kmmk، ڕۆژی یەکشەممە ٨ی ڕەزبەری ٢٧٢٤ی کوردی، چالاکێکی مەدەنی خەڵکی ورمێ بەناوی شارام حاتەمی کوڕی عیسمەت، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەسبەسەر کرا.

ئەم چالاکە مەدەنییە بەبێ نواندنی حوکمی قەزایی لەماڵەکەی خۆی دەسبەسەر و هەندێ لەکەلووپەلی تایبەتی وەکوو موبایل و لۆپ تۆپیشی دەستی بەسەردا گیراوە.

شارام حاتەمی پێشووتریش دەیان جار لەلایەن سیستەمی قەزایی ڕێژیمەوە بانگهێش و دەسبەسەر کراوە.

تا ئێستە هیچ زانیارییەک لەمەڕ هۆکاری دەسبەسەری و شوێنی ڕاگیرانی ئەم هاوڵاتییە بەردەست نییە.

ق.ش

Related posts

مەریوان؛ کوژرانی گەنجێک له ئەنجامی شەڕ و دەمەقاڵێ

خۆکوژی گەنجێک لە ورمێ

Bilal Enferadi

شنۆ؛ ڕاگواستنی ٣هاوڵاتی لە گرتووخانە ئەمنییەکانەوە بۆ زیندانی حکوومەتی ئێران

Leave a Comment