ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکان، یەکشەممە ٨ی ڕەزبەری ٢٧٢٤ی کوردی، ئومید فەرەجی کوڕی عەبدوڵا و خەڵکی گوندئ نێ سەربە شاری مەریوان بەدانانی بارمتەی یەک ملیارد تمەنی بەشێوەی کاتی تا کۆتایی قۆناغەکانی لێکۆڵینەوە لە زیندانی ڕێژیمی ئێران لە مەریوان ئازاد کرا.
ئەم هاوڵاتییە ٤٠ساڵ تەمەنە لە ڕێکەوتی ٢٨ی گەلاوێژی ئەمساڵ لەلایەن دامەزراوە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر و پاش تێپەڕاندنی ٢٠ ڕۆژ لە ژووری تاکەکەسی بۆ زیندانی ناوەندی ڕێژیمی ئێران لە مەریوان ڕاگوازرابوو.
ق.ش