کرماشان؛ لە شەڕێکی سەرشەقامدا هاوڵاتییەکی گەنج بە گوللە گیانی لەدەست دا

‏ک.م.م.ک:

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی هەواڵی KMMK، ڕۆژی سێشەممە ٣ی ڕەزبەری٢٧٢٤، میکائیل مورادی، هاووڵاتی لاوی خێڵی قوبادی و دانیشتووی گەڕەکی دەوڵەت‌ئاوای کرماشان، لە شەڕێکی جەماوەریدا تەقەی لێکرا و گیانی لەدەست دا.

جێی ئاماژەیه کە ئەم هاووڵاتییە بە هەڵە لەلایەن مێهران مینایی یەکێک لە هاوڕێکانیەوە کوژراوە.

خ.ع

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *