کۆڵبەڕێک لە سنووری نەوسوود بە خەستی بریندار بوو

ک.م.م.ک:
هەینی ۱۲ی‌ ڕەشەمەی ۳۷۲۲ی کوردی، کۆڵبەرێک بە ناوی جەعفەر فاتحی باوکی سێ منداڵ خەڵکی گوندی کەرجۆ-ی سەر بە شاری سنە بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی  مەرزیی لە سنووری نەوسوود بەسەختی برینداربوو.
شایانی باسە ئەم کۆڵبەرە بە خەستی برینداربووە وگوازرایەوە بۆ نەخۆشخانەی کەوسەر-ی شاری سنە بە مەبەستی چارەسەری پزیشکی.

ع. س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *