ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی هەواڵگریkmmk، پەخشان عەزیزی زیندانی سیاسیی کوردی بە ئێعدام مەحکووم کراو کە لە زیندانی ئێڤین بەند کراوە، بەبۆنەی ژانەسەری قورس داوای چاوپێکەوتنی پزیشکی کرد کە داواکارییەکەی لەلایەن سەرۆکی زیندانەوە ڕەت کراوەتەوە.
پەخشان عەزیزی تووشبووی ژانەسەری قورسە و بنەماڵەکەی هەموو تێچووی دەرمانی ناوبراویان لە ئەستۆ گرتووە و بڕە پارەی پێویست بە پزیشکیان داوە. بەڵام بەو حاڵەشەوە، ڕێگری دەکەن لە ڕاگواستنی بۆ نەخۆشخانە.
پەخشان عەزیزی لە ئاگۆستی ٢٠٢٣وە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر و لەلایەن دادگای تارانەوە بە ئێعدام مەحکووم کرا.
ق.ش