ک.م.م.ک:
بە پێی ئەو گرتە ڤیدیۆییەی دایکی هەستی حسێن پەناهی بڵاوی کردۆتەوە، کە ئێستا لە وڵاتی ئەڵمانیا نیشتەجێیە، بەهۆی ڕوو له خراپترچوونی ئەو خەسارەی کە له شۆڕشی ژینادا له لایەن هێزەکانی ڕژێمی ئێران بەریکەوتووه، ئێستا لەو وڵاتە نەشتەرگەری بۆ کراوە و لە بەشی چاودێری تایبەت لە ژێر چاودێری پزیشکیدایە.
هەستی حسێن پەناهی خەڵکی دێولان، لە سەردەمی شۆڕشی ژینادا، لە تەمەنی ١٦ ساڵیدا، کەوتە بەر هێرشی هێزە بەکرێگیراوەکانی ڕێژیمی ئێران و بۆ ماوەیەک بەهۆی خوێنتێزانی مێشکەوە لە کۆمادا بوو.
خ.ع