ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی هەواڵگری kmmk، ڕۆژی پێنجشەممە ٢٩ی خەرمانانی ٢٧٢٤ی کوردی، حسەین فەتاحی ٣٥ساڵ تەمەن خەڵکی شاری گەیلانی ڕۆژاوا سەربەشاری کرماشان لەهێرشی هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێران بۆ سەرماڵەکەی دەسبەسەر کرا.
دەسبەسەری ئەم هاوڵاتییە پاش بڵاوکردنەوەی فیلمێکی ڕەخنەگرانە لەلاپەڕەی ئینستاگرامی خۆی بووە کەلەودا ئاماژەی بە دۆخی بێکاری و تاڵانکردنی کانگاکانی خەزڵووزی بەردی گەیلان لەلایەن گرووپێکی دیاریکراوەوە کردبوو.
حسەین فەتاحی لەگەڵ چالاکی وەرزشی و هونەری لە بواری خێرخوازی و یارمەتی لێقەوماوانیش چالاکی دەکات.
ق.ش