ورمێ؛ دوو بەندکراو لەسێدارە دران

KMMK:
دووشەممە ٣٠ی پوشپەڕی ٢٧٢٠ی کوردی، دوو بەندکراو لە بەندیخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری ورمێ سەر لە بەیانی ئەمڕۆ لەسێدارە دران.

بە پێی راپۆرتەکە: «ئەسەد کشاوەرز و ئەمین سەفەرکێش» کە بەتاوانی کوشتن لەو بەندیخانەدا بەند کرابوون سەر لە بەیانی ئەمڕۆ لەسێدارە دراون.

بە پێی زانیاریەکانی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لەسەرەتای ساڵی ٢٠٢٠ی زاینیەوە تا ئێستا بە ئەژمار کردنی ئەم کەسانە ٢٠ کەس لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لە رۆژهەڵاتی کوردستان لەسێدارە دراون.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان