ک.م.م.ک:
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی هەواڵی KMMK، ڕۆژی سێشەممە ٢٧ی خەرمانانی٢٧٢٤، هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێران، له یەکێک له شۆستەکانی شاری سنە، هاووڵاتییەک بە ناسنامەی ئارام سادقییان ڕفاند و گواستوویانەتەوە بۆ بنکەی شەهرامفەر لەو شاره.
جێی ئاماژەیه کە هێزە ئەمنییەکان ئامادە نەبوون هیچ فەرمانێکی دادگا سەبارەت به حوکمی دەسبەسەرکردنی ناوبراو پێشکەش بکەن.
تا کاتی نووسینی ئەم هەواڵه هیچ زانیارییەکی ورد لەبارەی هۆکاری دەسبەسەرکردن و تۆمەتەکانی ئەم هاوڵاتییە لەبەردەستدا نییە.
خ.ع