ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکان، ڕۆژی چوارشەممە ٢١ی خەرمانانی٢٧٢٤، سەجاد بەندەگی، تەمەن ٣٧ ساڵ، خەڵکی شاری هەرسین، بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکان لە زیندانی قزڵحەساری شاری کەرەج لە سێدارە درا.
جێی ئاماژەیه، سزای لەسێدارەدانی سەجاد بەندەگی دوای ده ساڵ بەسەر دەسبەسەرکردنیدا جێبەجێ کرا.
شایانی باسە تا ساتەوەختی نووسینی ئەم هەواڵە، هەواڵی جێبەجێکردنی حوکمی ئەم هاوڵاتیە لەلایەن میدیای حکومەت و نزیک لە دەزگای دادوەرییەوە ڕانەگەیەندراوە.
خ.ع