دەستبەسەری فوئاد مرادی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە لە دیواندەرە

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکان، یەکشەممە ١٨ی خەرمانانی ٢٧٢٣ی کوردی، هێزر ئەمنییەکانئ ڕێژیمی ئێران هێرشیان کردەسەر ماڵی فوئاد مرادی لە گوندی کێلەکەوو سەربە دیواندەرە، دەستیاندایە پشکنینی ماڵەکەی و دەستبەسەریان کرد.

فوئاد مرادی بەبێ نواندنی حوکمی قەزایی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازراوە.

شیاوی باسە کە، تاکاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەمەڕ هۆکاری دەستبەسەتی و ئەو تۆمەتانەی دژی ئەم هاوڵاتییە دەکار گیراون بەردەست نییە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *