هاوڵاتییەکی دیکە لە پیرانشار دەستبەسەر کرا

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکان، سەرلەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە ١٥ی خەرمانانی ٢٧٢٤ی کوردی، هاوڵاتییەک بەناونیشانی واحید ئەبووبەکری ٢٧ساڵ تەمەن، کوڕی محەممەد خەڵکی گوندی کەندرە سەربە پیرانشار، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە بەبێ نواندنی حوکنی قەزایی دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازرا.

بۆ گوێرەی هەواڵەکە، تاکاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەمەڕ هۆکاری دەستبەسەری و جۆری ئەو تۆمەتانە خراونەتە ئەستۆی ئەم هاوڵاتییە بەردەست نییە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *