پیرانشار؛ دەستبەسەری هاوڵاتییەکی دیکە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی هەواڵگری kmmk، ڕۆژی پێنجشەممە ١٥ی خەرمانانی ٢٧٢٤ی کوردی، هاوڵاتییەک بەناونیشانی سلێمان چووپانی خەڵکی پیرانشار لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازرا.

بەپێی سەرچاوەیەکی متمانەپێکراو، هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێران بەبێ نواندنی حوکمی قەزایی ناوبراویان دەستبەسەر کردووە.

شیاوی باسە ئەم هاوڵاتییە خێزاندار و خاوەنی سێ منداڵە و خەڵکی گردکشانەی پیرانشارە.

تاکاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەمەڕ هۆکاری دەستبەسەری و جۆری ئەو تۆمەتانەی خراونەیە ئەستۆی ئەم هاوڵاتییە بەردەست نییە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *