وەمێ؛ ئازادی کاتی ئەحمەد مامزادە و فەیفوور سەلیمی بابامیری بەدانانی بارمتە

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی هەواڵگری kmmk، ئەحمەد مامزادە و تەیفوور سەلیمی بابامیری دوو هاوڵاتی خەڵکی بۆکان لەماوەی ڕۆژانی سێشەممە ٦ و یەکشەممە ١١ی خەرمانانی ٢٧٢٤ی کوردی، هەر کام بەدانانی بارمتەی سێ ملیاردتمەنی تا کۆتایی قۆناغەکانی لێکۆڵینەوە بەشێوەی کاتی لە زیندانی ڕێژیمی ئێران لە ورمێ ئازاد کران.

ئەحمەد مامزادە لە ڕێکەوتی ٢٦ی خاکەلێوەی ٢٧٢٣ی کوردی، و تەیفوور سەلیمی بابامیری نێزیک بە ٤ مانگی پێش پاش کۆتایی قۆناغاکانی لێپرسینەوە لە گرتووخانە ئەمنییەکان، بۆ زیندانی ناوەندی ڕێژیمی ئێران لە ورمێ ڕاگوازرابوون.

شیاوی باسە کە، هیچ زانیارییەک لەمەڕ هۆکاری دەستبەسەری و جۆری ئەو تۆمەتانەی خراوەتە پاڵیان بەردەست نییە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *