عادڵ کاکە لە شاری مەهاباد لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەستبەسەر کرا

ک.م.م.ک:

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی هەواڵی کۆمیتەی مافی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی سێشەممە سێزدەی خەرمانانی٢٧٢٤ی کوردی، لاوێکی تەمەن ٢٣ ساڵ بە ناوی عادڵ کاکە کوڕی جەمال خەڵکی گوندی “دۆستاڵی” سەر بە شاری مەهاباد، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێز کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم گەنجە بەبێ فەرمانی دادگا لە ماڵی خێزانەکەی دەسبەسەر کراوە.

تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵه، له سەر هۆکاری دەسبەسەر کردن و ئەو تۆمەتانەی کە ئاراستەی عادڵ کراوە
هیچ زانیارییەک لەبەردەستدا نییە.

خ.ع

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *