ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکان، سێشەممە ١٣ی خەرمانانی ٢٧٢٤ی کوردی، هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێران، بەبێ نواندنی حوکمی قەزایی هێرشیان بردە سەرماڵی باوکی گیانبەختکردوو زانیار ئەبووبەکری و برای ناوبراو، ڕامیار ئەبووبەکری یان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستەوە.
دەستبەسەری ئەم هاوڵاتییە ١٦ساڵ تەمەنە لە کاتێکدا تونداژۆیانە هاتۆتە ئاراوە کە هۆکاری دەستبەسەری و جۆری ئەو تۆمەتانەی خراونەتە ئەستۆی نەزانراوە.
شیاوی باسە کە گیانبەختکردوو زانیار ئەبووبەکری لە ڕەوتی ڕاپەڕینی ژینا، لەلایەن هێزە سەرکوتگەرەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە کرایە ئامانج لە مەهاباد و گیانی بەخت کرد.
ق.ش