ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکان، یەکشەممە ١١ی خەرمانانی ٢٧٢٤ی کوردی، ئومید ئەحمەدڕەش کوڕی عەلی خەڵکی گوندی لەکبن سەربە پیرانشار، پاش تێپەڕاندنی بەشێک لە خولی مەحکووم کرانەکەی، لە زیندانی ڕێژیمی ئێران لە نەغەدە ئازاد و پاشماوەی حوکمەکەی بە شێوەی کراوە و لە دەرەوەی زیندان تێ دەپەڕێنێ.
شیاوی باسە کە ئەم هاوڵاتییە لە ڕێکەوتی ٢٣ی بەفرانباری ٢٧٢٣ی کوردییەوە سەرقاڵی تێپەڕاندنی خولی ١٥مانگەی زیندانییەکەیەتی کە بە تۆمەتی هاریکاری حیزبێکی کوردی ئوپوزسیۆنی ڕێژیمی ئێرانەوە بەسەریدا سەپێنرابوو.
“ * راەباز واتە بە ڕۆژدا دەبێ لە زیندان بێت و بەشداری لە خاوێن کردنەوە یان بێگاری دیکەدا بکات و بەشەودا دەتوانێ لە ماڵەوە بێت”
ق.ش