ک.م.م.ک:
یەکشەممە ١١ی خەرمانانی ٢٧٢٤ی کوردی، هاوڵاتییەک بەناونیشانی ئەیووب دەماوەندی کوڕی عەبدوڵا، خەڵکی گوندی دیلزە سەربە شاری پیرانشار پاش تێپەارینی مانگێک دەستبەسەری و لێپرسینەوە لە گرتووخانەی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئێران لە ورمێ بۆ زیندانی ئەو ڕێژیمە لە نەغەدە ڕاگوازرا.
شیاوی باسە کە ئەم هاوڵاتییە مانگێک پێش بەبێ نواندنی حوکمی قەزایی هێزە ئەمنییەکانی سپای پاسدارانی ڕێژیمی ئێران هەڵیان کوتایە سەرماڵەکەی و دەستبەسەر کرا.
شیاوی باسە کە تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ ئەم هاوڵاتییە بەردەست نییە.
ق.ش