ئیلام؛ کوشتنی مێرمنداڵێک لەژێر ناوی نامووس لە دەرەشار

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکان، دووشەممە ٥ی خەرمانانی ٢٧٢٤ی کوردی، موبینا زەینیوەند مێرمنداڵی ١٨ساڵ تەمەن خەڵکی دەرشاری سەربە ئیلام لەژێر ناوی نامووس بەچەکی گەرم لەلایەن باوکییەوە کوژرا.

سەرچاوە ئینتزامییەکان کێشەی خاوخێزیان بەهۆکاری کێشەکە ڕاگەیاندووە لەکاتێکدا پرسی نامووسی هۆکاری کوژرانی موبینا زەینیوەند لەلایەن باوکی ٥٦ساڵەی خۆیەوە بووە.

شیاوی باسە کە، نەبوونی یاسای ڕێگر لەبەردەم توندوتیژی دژی ژنان لەبن چەتری ڕێژیمی ئێران، هۆکارێکە بۆ هەڵکشانی توندوتیژی و سەرکوتی ژنان.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *