ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی هەواڵگریkmmk، ئەوڕۆ دووشەممە ٥ی خەرمانانی ٢٧٢٤ی کوردی، مەتین حەسەنی بۆ تێپەڕاندنی ئەو حوکمەی بەسەریدا سەپێنرابوو، خۆی بە زیندان ناساند.
مەتین نووسیویە: «لەم ماوەیە زۆر هەوڵمدا لە تەنیشت هەموو خەساربەرکوتوان و بنەماڵە جەرگ سووتاوەکان بمێنمەوە بەڵام نەکرا.»
لقی ١٠١ی دادگای سزاکانی دووی ڕێژیمی ئێران لە شاری بۆکان سەرەتای پووشپەڕی ئەمساڵ موتینی بەتۆمەتی پڕوپاگاندا دژی ڕێژیم و هاندانی یا پاڵنانی خەڵک بۆ شەڕ و کوشتن، بە ٣١ مانگ زیندان مەحکووم کردبوو.
نزیکەی نیوەی ئەم حوکمە هەڵپەسێردراو و نیوەکەی تری تەعزیرییە.
ق.ش