ئاریان یوسفی کوڕی فاتیمە داوەند ئازاد کرا

ک.م.م.ک:

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ناوەندی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی دووشەممە پێنجی خەرمانانی٢٧٢٤، ئاریان یوسفی، مێردمنداڵێکی تەمەن ١٨ ساڵانی خەڵکی بۆکان و کوڕی فاتمە داوەند، یەکێک لە زیندانیانی سیاسی و دەستبەسەرکراوانی پێشوو لە ئابان ٩٨، دوای ١٣ ڕۆژ دەسبەسەری، بە دانانی بارمتە و بە شێوەیەکی کاتی لە زیندانی ناوەندیی ڕێژیمی ئێران لە ورمێ، ئازاد کرا.

جێی ئاماژەیه، فاتمه داوەند ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە ٢٣ی گەلاوێژی ئەمساڵ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی تورکیاوە لە سنووری ماکۆ ڕادەستی هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێران کرا.

خ.ع

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *