مەریوان؛ ئومید فەرەجی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی هەواڵگری kmmk، ڕۆژی یەکشەممە ٢٨ی گەلاوێژی ٢٧٢٤ی کوردی، هاوڵاتییەک بەناونیشانی ئومئد فەرەجی ٤٠ ساڵ تەمەن کوڕی عەبدوڵا خەڵکی گوندی نێ سەربە شاری مەریوان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازرا.

بەپێی کوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێران بەبێ نواندنی حوکمی قەزایی ئەم هاوڵاتییەیان دەستبەسەر کردووە.

سەرچاوەکە ڕوونی کردەوە: موبایلی ئومید فەرەجی لەلایەن بەکرێگیراوانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەستی بەسەردا گیراوە.

تاکاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەهۆکاری دەستبەسەری و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە ئەستۆی ئەم هاوڵاتییە بەردەست نییە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *