دەستبەسەری دوو برا لەلایەن تیرۆریستەکانی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئێرانەوە لە مەهاباد

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی هەواڵگری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان(kmmk)، ڕۆژی چوارشەممە ٢٤ی گەلاوێژی ٢٧٢٤ی کوردی، ئێحسان ڕەسووڵزادە ٢٢ساڵ تەمەن لەگەڵ براکەی ماردین ڕەسووڵزادە ١٣ساڵ تەمەن لەماڵەکەی خۆیان کەوتنە بەر هێرشی هێزە تیرۆریستییەکانی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئێران لە گەڕەکی ئیسحابەسپی مەهاباد و دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازران.

بەپێی سەرچاوەی ئاگادار لە ڕووداوەکە، بەدواداچوونی بنەماڵەی ڕەسووڵزادە بۆ زانیاری وەرگرتن لە چارەنووسی منداڵەکانیان تا ئێستە بێ ئەنجام ماوەتەوە و دامەزراوە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێران لە دانی وڵامێکی بەرچاو لەمبارەوو خۆیان بواردووە.

تاکاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەمەڕ هۆکاری دەستبەسەری و جۆری تۆمەتەکان و شوێنی ڕاگیرانی ئەم دوو هاوڵاتییە بەردەست نییە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *