جێبەجێکردنی حوکمی ئێعدامی هاوڵاتییەک لە زیندانی سەبزەوار

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکان. چوارشەممە ٢٤ی گەلاوێژی ٢٧٢٤ی کوردی، جێبەجێکردنی حوکمی ئێعدامی هاوڵاتییەک بەناونیشانی ڕەزا زەردکووهی ٣١ساڵ تەمەن خەڵکی گوندی زەردکووهی سەربە داوەزەنی خۆراسان کە پێشتر بەتۆمەتی پێوەندیدار بە مادە سڕکەرەکان ئێعدامی بۆ دەرچبوو لە زیندانی سەبزەوار هاتە ئاراوە.

ئەم هاوڵاتییە کوردە، نێزیک بە چوارسال پێش بەتۆمەتی پێوەندیدار بە مادە سڕکەرەکان دەستبەسەر و لەلایەن سیستەمی قەزایی ڕێژیمەوە بە ئێعدام مەحکووم کرا.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *