خوڕەماوا؛ ژمارەی ئەو هاوڵاتیانەی لە زیندانی پارایلۆنی ڕێژیمی ئێران ئێعدام کراون بۆ ٦ کەس زیادی کردووە

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی هەواڵگری kmmk، ژمارەی حوکمی خێبەخێکراوی پێوەندیدار بە مادە سڕکەرەکان و کوشتنی بە ئەنقەست لە زیندانی پارسیلۆنی ڕێژیمی ئێران لە خوڕەماوا کە لە بێدەنگی هەواڵگری و بەڕاگەیاندن نەکراو لەلایەن هەواڵگریتەکانی نێزیک لە هێزی قەزایییەوە هاتۆتە ئاراوە لە حەوتوویەکدا بۆ ٦ کەس زیادی کرد.

شیاوی باسە کە، شەممە ٢٠ی گەلاوێژی ٢٧٢٤ی کوردی، هاوکات لەگەڵ جێبەجێکردنی حوکمی میلاد هادیپوور و شێرزاد ڕەشادەت بەتۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست، حوکمی ناسر گراوەند و حسەین حاتەمی کە پێشتر لەلایەن سیستەمی قەزاییەوە بەتۆمەتی مادە هۆشبەرەکان دەرچبوو جێبەجێ کرا.

دووشەممە ٢٢ی گەلاوێژی ئەمساڵیش پاش ٥ ساڵ ئایەت بیرانوەند ٢٩ ساڵ تەمەن خەڵکی خوڕەماوا و هاوڵاتییەکی دیکە کە ناونیشانی نەزانراوە بەتۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست لە زیندانی پارسیلۆنی ڕێژیمی ئێراب لە خوڕەماوا ئێعدام کران.

لەدرێژەی نەتوانینی ڕێژیمی ئێران لە کۆنترۆڵی بەڕێوەبردنی ناوخۆ و شکستی زەلیلانە لە بابەتی نێودەوڵەتی، بە دەرکردنی حوکمگەلی توند و خێبەجێکردنی ئێعدامی کوێرانە بەهیوای نیشاندنی کۆنترۆڵی دۆخ بۆ بێدەنگ کردنی لایەنگرانی خۆی و ترس و دڵەڕاوکێ بۆ نەیارانی یەتی.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *