نەبوونی زانیاری لەمەڕ چارەنووسی سۆڵماز حەسەنزادە خوشکی گیانبەختکردوو محەممەد حەسەنزادو پاش دەستبەسەری

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی هەواڵگریkmmk، پاش تێپەڕینی پتر لە ١٢ڕۆژ بەسەر دەستبەسەری سۆڵماز حەسەنزادە خوشکی گیانبەختکردوو محەممەد حەسەنزادە لە گیانبەختکردووانی ڕاپەڕینی ژن ژیان ئازادی، تا ئێستە هیچ زانیارییەک لە چارەنووسی ناوبراو بەردەست نییە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەمبارەوە کوتوویە: وڵامنەدانەوەی بەرپرسانی قەزایی و ئیتلاعاتی و بێ ئاگابوون لە دۆخی سۆڵماز حەسەنزادە بووە بەهۆی پەرۆشی بنەماڵەکەی بەتایبەت دایکی نەخۆشی.

ڕۆژی سێشەممە ٩ی گەلاوێژ لەگەڵ ساڵوەگەڕی لەدایکبوونی محەممەد حەسەنزادە، ئەحمەد و سۆڵماز حەسەنزادە باوک و خوشکی ناوبراو لە بۆکان تونداژۆیانە دەستبەسەر کران و ڕۆژی چوارشەممە سۆڵماز حەسەنزادە بۆ بەندی ژنانی زیندانی ڕێژیم لە ورمێ ڕاگوازرا.
هەروەها ئەحمەد حەسەنزادە بەدانانی بارمتەی چوار ملیارد تمەنی بەشێوەی کاتی ئازاد کرابوو.

محەممەد حەسەنزادە ٢٨ ساڵ تەمەن و خەڵکی بۆکان لە ڕێکەوتی ٢٥ی خەزەڵوەری ٢٧٢٢ی کوردی، لەڕەوتی خۆپیشاندانە گشتگیرەکان لەو شارە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە گیانی لەدەست دا.

محەممەد حەسەنزادە مانگێک بەرلە کوژران بەبۆنەی بەرکەوتنی فیشەکی ساچمەیی چاوی چەپی لە دەست دابوو.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *