ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی هەواڵگریkmmk, سومەییە(مریەم) ڕۆستەمی ٢١ساڵ تەمەن خەڵکی ئیلام ڕۆژی دووشەممە ١٥ی گەلاوێژی ٢٧٢٤ی کوردی، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازرا و تا ئێستە هیچ بەڵگەیەکی فەرمی بۆ دەستبەسەری ناوبراە نەخراوەتە ڕوو.
شیاوی باسە، پاش تێپەڕینی ٤ ڕۆژ لە دەستبەسەری، بنەماڵە و هاوڕێیانی سومەییە ڕۆستەمی لە دۆخ و شوێنی ڕاگیرانی ناوبراو بێ ئاگان.
نەبوونی زانیاری لە دۆخی کەسانی دەستبەسەرکراو، پێشێلکردنی ئاشکرای مافە سەرەتاییەکانی هاوڵاتی بوون و دژایەتی هەیە لەگەڵ ستانداردە نێونەتەوەییەکانی مافی مرۆڤە.
ق.ش