بەپێی ڕاپۆرتی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان: کاوە ئەحمەدزادە زیندانی سیاسی کورد کە نەخۆشی فەقەراتی (دیسک کەمەر) لەگەڵدایە و ئازاری پێوە دەچێژێت، لە لایەن دایرەی زیندانی بۆکان و بەرپرسانی قەزاییەوە هیچ هەوڵێک بۆ چارەسەری پزشکی ئەو زیندانییە لە دەرەوەی بەندیخانە ئەنجام نادرێت.
ناوبراو لە ۳۰ مانگی ڕابردودا زۆر جاران داوای پشوی تایبەت بۆ چارەسەری پزشکی کردوە بەڵام لە گەڵ داخوازیەکەی دژایەتی کراوە.
کاوە ئەحمەدزادە بەتۆمەتی پەیوەندی بە حیزبە ئوپوزسیونەکانی کوردستانەوە و سنوور بەزاندن لە لایەن دادگای کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بە ۱۱ ساڵ زیندان سزا دراوە.
کاوە بە گشتی دووجار و هەر جارەو بە ٥ ساڵ زیندانی سزادراوە و ئەوەش بە تۆمەتی ئەوەی لە گەڵ دوو حیزبی کوردستانی دا پەیوەدی هەبوە و بە هۆی هاتوچۆی نایاسایی لە ناوبەر سنوورەکانی ڕۆژهەڵات و باشوردا بە ساڵێک زیندانی تریش سزا دراوە.
پێویستە بەبیری بێنیەوە بە لەبەر چاوگرتنی یاسای نوێی «سزادانی ئیسلامی وبە کۆی دەنگەکان و ئەو پەڕی سزا» بەگشتی دەبێت ٥ ساڵ لەو سزایە بکێشێت.
هەروەها بە لەبەرچاو گرتنی ئەوەی کە ناوبراو ۳۰ مانگ لە سزاکەی بەسەر بردوە بەپێی یاسا دەتوانێت لە پشووی زیندان کەڵک وەرگرێت، بەڵام بەوحاڵەوە و بەهەموە ئازارەی پشت ئێشەوە هێشتا لە هەناردەکردنی بۆ نەخۆشخانە و پێدانی دەرمان بەرگری دەکرێت.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان