ئاشکرابوونی ناونیشانی ٣چالاکوانی ژینگەپارێزی دیکەی دەستبەسەرکراوی کامێران

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکان، ڕێکەوتی چوارشەممە ٣ی گەلاوێژی ٢٧٢٤ی کوردی، پاش ئەسپەردەکردنی تەرمی چالاکوانی ژینگەیی سمایل کەریمی، ١٠ هاوڵاتی ژینگەپارێز لەلایەن هێزە سەرکوتگەرەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەستبەسەرکران.

بەگوێرەی هەواڵەکە، دوێنی پاش گەیشتنی زانیارییەکان ناوی سێ ژینگەپارێزی دەستبەسەرکراو بەناوەکانی، ئامانج قوربانی، فەرزین موەفەقی و ئەمیر نەدیمی لەلایەن کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستانەوە ڕاگەیەندرا و هەنووکە ناونیشانی سێ ژینگەپارێزی دیکە بەناوەکانی، حیسام مەهدی، فەریدە وەیسی و حەمید سەوزە ئاشکرا کراوە و بۆ ڕای گشتی بڵاوی دەکەینەوە.

شیاوی باسە کە سمایل کەریمی چالاکوانی ژینگە و ئەندامی ئیدارەی سامانە سرووشتییەکانی شاری کامێران ڕۆژی دووشەممە ١ی گەلاوێژی ئەمساڵ بۆ کوژاندنەوی ئاگری دارستانەکانی کانیشەی سەربە شاری کامێران لەگەڵ چالاکوانانی دیکەی ژینگەیی بۆ ناوچەکە ڕۆیشتبوون کە بەو هۆی چڕی ئاگرەکەوە پتر لە ٨٠لە سەتت جەستەی سووتابوو بەهۆی قووڵی برینەکانی ڕۆژی چوارشەممە گیانی بەخت کرد و لە گوندی نەجەفاوای کامێران ئەسپەردەی خاک کرا.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *