کوشتنی کچێک و خۆکوژی خوازبێنیکەرێکی گەنج

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکان، چوارشەممە ٢٧ی پووشپەڕی ٢٧٢٤ی کوردی، ماریا شیرمحەممەدی خەڵکی ئیڤان، لەلایەن خوازبێنیکەرێکی ٢١ساڵ تەمەنی خەڵکی بروجێرد، دوو فیشەکی لێدراو و کوژراوە و پاشان بکوژ هەر بەو کۆڵتە خۆیشی کوشتووە.

لەکاتێکدا تەرمی ئەم دوو هاوڵاتییە لە ناو ماشێنێکدا لە شاری ئیڤان دۆزراوەتەوە کە پێشتر گوشار و دژایەتی بنەماڵەی ماریا شیرمحەممەدی هۆکاری سەرنەگرتنی ئەم هاوسەرگیریە بووە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *