بانە؛ برینداربوونی کۆڵبەرێک بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ڕێژیمی ئێران

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی هەواڵگری kmmk، هێزەکانی هەنگی سنووری ڕێژیمی ئێران لو هێڵی سنووری بانە کۆڵبەرێک بەناونیشانی سیروان ڕەسووڵی ٣٢ساڵ تەمەن و خەڵکی بانەیان بە چەکی ساچمەیی کردە ئامانج و برینداریان کرد.

بەگوێرەی هەواڵوکە، ئەم کۆڵبەرە سەرەتا لەلایەن چەکدارانی ڕێژیمی ئێرانەوە لێی دراوە و پاشان تەقەیان لێکردووە.

شیاوی باسە ئەم کۆڵبەرە بەبۆنەی قووڵی برینەکەی بۆ ناوەندێکی دەرمانی تەورێز ڕاگوازراوە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *