دەسبەسەرکردنی چالاکێکی مەدەنی و زیندانیی سیاسی پێشوو له سنە

ک.م.م.ک:

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی هەواڵی KMMK، ڕۆژی یەکشەممە ٢٤ی پووشپەڕی٢٧٢٤، یەکێک لە چالاکە مەدەنییەکانی خەڵکی سنە بە ناوی “عەلی ئەڵڵاوەیسی” لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.

ئەم چالاکە مەدەنییە پێشتر بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزسیۆنی حکوومەتی ئێران و دامەزراندنی کەمپەینی ژیانەوەی کوردستان، لەلایەن دادگای ئینقلابی سنە له ڕێکەوتی٢٩ی گوڵانی٢٧٢٢ی کوردی، سزای دوو ساڵ بەندکرانی پێ‌ڕاگەیێندرا.

خ.ع

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *