برینداربوونی کۆڵبەرێک بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی سنووری

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی هەواڵگریkmmk، ڕۆژی یەکشەممە ١٠ی پووشپەڕی ٢٧٢٤ی کوردی، هێزەکانی هەنگی سنووری لە هێڵی سنووری کانی زەردی سەردەشت کۆمەڵێک کۆڵبەریان کردە ئامانج کە لە ئەنجامدا کۆڵبەرێک بەقووڵی بریندار کرا. ناونیشانی ئەم کۆڵبەرە بریندارە ئیبراهیم ئیبراهیمی ٢٧ساڵ تەمەن خەڵکی گوندی پاشبۆرد و دانیشتووی نەڵاسی سەربە شاری سەردەشتە.

بەگوێرەی هەواڵەکە ئەم کۆڵبەرە پێی بریندار بووە و بۆ چارەسەری ڕەوانەی ناوەندێکی دەرمانی کراوە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *