سلایدەرکوژراو

کانادا؛ کوژرانی هاووڵاتییەکی پەنابەری کورد

ک.م.م.ک:

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی هەواڵیkmmk، ڕۆژی دووشەمە٢٨ی جۆزەردانی٢٧٢٤ی کوردی، هاووڵاتییەکی ٤٢ساڵ تەمەن و خەڵکی شاری شنۆ، بە ناوی فایەق عەبدوڵاهی سینگان، پەنابەر و دانیشتووی وڵاتی کانادا، له شاری ڤەنکۆڤەر بە دەستی دوو کەسی خەڵکی ئەفغانستان بە لێدانی چەقۆ، کوژرا.

جێی ئاماژەیه، سەرچاوەی ئاگادار و نێزیک له بنەماڵەی ناوبراو ڕایگەیاند، کە بکوژەکان بە پێوەندییەکی تەلەفونی کاژێر دووی نیوەشەو فایەق عەبدوڵاهی له ماڵ ئەکێشنە دەرەوە و هێرشی دەکەنە سەر.

پێویستە بگوترێ، سەرەڕای دەسبەسەربوونی بکوژەکان له لایەن پۆلیسی کاناداوە، هێشتا هیچ زانیارییەک له مەڕ هۆکار و پاڵنەری ئەو کوشتنە، لە بەردەستدا نییه.

خ.ع

Related posts

تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران برینداربوونی کۆڵبەرێکی لێکەوتەوە

خۆکوشتنی لاوێکی خەڵکی مەهاباد

Rahim Kholafai

ورمێ؛ بەردەوامی له ڕاگرتنی ژنێکی وەرزشوان له لایەن تێرۆریستەکانی ئیتلاعاتی سپاوه

Leave a Comment