خۆکوژی کچێکی ٨ساڵە وگەنجێکی ۱۷سال تەمەن

چوار منداڵی کورد دەستیان داوەتە خۆکوژی

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان  ڕۆژی شەممۆ ۲۱ی خەزەڵوەر سەعید عەلی پوور ۱۷ساڵ تەمەن خەڵکی گوندی ئیندرقاش لەمەهاباد لەڕۆژهەڵاتی کوردستان خۆی هەڵواسی وگیانی سپارد.

هەروەها هەواڵێکی دیکە بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە کە حەوتووی ڕابردوو مناڵێکی ٨ساڵ تەمەن بەناوی گزینگ ماندگار(زارا)خەڵکی گوندی لج سەربە شاری مەهاباد بەهەڵواسینی خۆی گیانی لەدەست دا،تا ئێسته‌ هۆکاری سەرەکی خۆکوژی ئەم کچە ئاشکرا نەکراوە.

بەپێی هەواڵەکان ،لەحەوتووی ڕابردوو لەشاری مەهاباد و دەورووبەری لانیکەم دووگەنجی دیکە دەستیان داوەتە خۆکوژی  ،کەلەڕێی بنەماڵەکانیانەوە ڕێگرییان لێ کراوە و ڕزگاریان بووە.

سیاسەتەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بەرانبەر بە هاوڵاتیانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان هەروەها  سیاسەتی هەڵاواردن وحاشالێکردن بووە بە چەشنێکی ئەمانج دار و هەوڵی لەسەر دواکەوتوویی وگەشەنەکردنی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە.

لێکۆڵینەوەکان ئاشکرای دەکەن بەهۆی هەڵاواردنە بەردەوامەکان لەلایەن حکوومەتەوە،ڕادەی بەرگرتن وتاقەتی مناڵان کەم بووەتەوە کە دەگەڕێتەوە بۆ هۆکارگەلی لێک جیاواز.

نەبوونی پێداویستی ڕابواردن و وەرزشی پێویست بۆگەنجەکان،پێشگرتن لە  ڕابواردنی تەندرووست وشادی بۆ گەنجان،هیوادارنەبوون بەداهاتوو،پێک هێنانی گرووپگەلێک کەبەردەوام بەشێوەی جۆراوجۆر لەهەوڵی کۆنتڕۆڵ کردنیاندان،نەبوونی پەروەردە وفێرکاری گونجاو،بووە بەهۆی بێ هیوایی وداڕمانی دەروونی گەنجەکان کەئەم بابەتە وەکوو هۆکاری سەرەکی خۆکوژی لەڕۆژهەڵاتی کوردستان هەژمار دەکرێت.

 

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان