دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییەک لە شاری سەردەشت

‏ک.م.م.ک:

ڕۆژی یەکشەممە ١٣ی جۆزەردانی ساڵی ٢٧٢٤، هاووڵاتییەک بە ناسنامەی عادل حاجی خەلانی، خەڵکی گوندی سیسەر سەر بە شاری سەردەشت(ڕەبەت)، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە لەم شارە دەستبەسەر و ڕەوانەی شوێنێکی نادیار کرا.

پێویستە بگوترێ، کە هێزە ئیتلاعاتییەکانی سپای پاسدارانی ئێران، بەبێ نواندنی فەرمانی دادگا، دەرگا و پەنجەرەی ماڵی ئەم هاووڵاتییەیان شکاندووە و هێرشیان کردۆتە سەری و دەسبەسەریان کرد.

شایانی باسە، تا ساتەوەختی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەبارەی هۆکاری دەسبەسەرکردن و تۆمەتەکانی ئەم هاووڵاتییە، لەبەردەستدا نییە.

خ.ع

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *