سردەشت؛ کوشتنی هاوڵاتییەک لە لایەن هێزە سنوورییەکانەوە و فڕێدانی تەرمەکەی لە ڕووبار

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی هەواڵگری KMMK, هەینی ١١ی جۆزەردانی ٢٧٢٤ی کوردی، هێزە سنوورییەکانی ڕێژیمی ئێران پاش کوشتنی هاوڵاتییەک بەناونیشانی ڕەحیم ئیبراهیمی لە کاتی کۆڵبەری لە هێڵێ سنووری سەردەشت، تەرمەکەیان لە ڕووباری ناوچەکە فڕداوە.

خەڵکی خۆجێی تەرمی ئەم هاوڵاتییەیان پاش ٢٤کاتژمێر لە ئاوە هێناوەتە دەرەوە.

شیاوی باسە کە، ڕەحیم ئیبراهیمی خەڵکی گوندی وڵیوو سەربە شاری سەردەشت و خاوەنی ٣ منداڵە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *