پیرانشار؛ ئازادی دوو هاوڵاتی بەدانانی بارمتە

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکان، دووشەممە ٢٤ی گوڵانی٢٧٢٤ی کوردی، هاوڵاتییەک بەناونیشانی محەممەد مرادی خەڵکی گوندی بێکۆس سەربە شاری پیرانشار بەدانانی بارمتەی یەک ملیارد تمەنی بەشێوەی کاتی لە گرتووخانەیەکئ ئەمنییەتی ڕێژیم لەو شارە ئازاد کرا.

هەر لەم پێوەندییەدا، پێنجشەممە٢٠ی گوڵانی ٢٧٢٤ی کوردی، هاوڵاتییەک بەناونیشانی سومەییە قادری خەڵکی گوندی گەزگەسک سەربە شاری پیرانشار بەدانانی بارمتەی یەک ملیارد تمەنی لە گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیم لە ورمێ ئازاد کرا.

شیاوی باسە، ئەم دوو هاوڵاتییە دووشەممە ١٧ی گوڵانی ئەمساڵ بەبێ نواندنی حوکمی قەزایی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە لەماڵی خۆیان دەستبەسەر و بۆ لێپرسینەوە بۆ گرتووخانە ئەمنییەکانی ڕێژیم ڕاگوازرابوون.

تاکاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەمەڕ هۆکاری دەستبەسەری و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ ئەم هاوڵاتیانە بەردەست نییە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *