کرماشان؛ بەهمەن نادری بۆ دوا بەرگریکردن لە تۆمەتەکانی، بانگهێشت کرا

‏ک.م.م.ک:

بە پێی ڕاپۆرتەکان، ئاگادارییەک لە ١٣ی گوڵانی ئەمساڵ دەرچووە کە تێیدا، بەهمەن نادری، هاووڵاتییەکی تەمەن ٣٤ ساڵەی خەڵکی کرماشان، دەبێ لە لقی یەکی دادگای ئینقلابی ڕێژیمی ئێران لە کرماشان لە ١٩ی گوڵانی ئەمساڵدا، بۆ دوا بەرگری خۆی بانگهێشت کراوە.

ئەم هاووڵاتییە لە ڕێکەوتی ٨ی بەفرانباری ساڵی ٢٧٢٣ی کوردی، بە تۆمەتی بانگەواز لە دژی ڕێژیم و بانگەوازی بایکۆتی هەڵبژاردنی مەجلیس، بۆ لقی چواری لێکۆڵینەوەی دادسەرای گشتی ئینقلاب لە کرماشان بانگهێشت کرا و سزای ٦ مانگ زیندانی و پێبژاردنی هەشت ملوێن تمەنی بەسەردا سەپێندرا.

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە، بەهمەن نادری لە ٢١ی گوڵانی ساڵی ٢٧٢٤ لە ساڵیادی شۆڕشی ژینا، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ ملوێن تمەن، بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.

خ.ع

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *