گەیڵان(گیلان غەرب)؛دەستبەسەری هونەرمەند بەردین جەعفەری لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکان، هەینی ١٤ی گوڵانی ٢٧٢٤ی کوردی، هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێران بەبیانووی بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمەکانی نەورۆز لە گەیڵان و خوێندنی سروودی شۆڕشگێڕانەی “ڕاوەستاو بمێنی کوردستانم” وێڕای دەستبەسەری هونەرمەند هەمزە جەعفەری دەستیان بەسەر کەلووپەلی تایبەتی وەکوو لۆپتاپ و موبایلەکەیدا گرت.

دەستبەسەری ئەم سترانبێژە بەبێ نواندنی حوکمی قەزایی و بەهێرشی چەک و تونداژۆیانە هاتۆتە ئاراوە.

شیاوی باسە بێجگە لەو بەرهەمانەی ئەم هونەرمەندە وەکوو ژن، هاوزوان، یەکەشناس و نیشتمان، لەبواری چالاکی مەدەنی و کۆکردنەوەی یارمەتی بۆ خەساربەرکەوتوانی بوولەرزەی سەرپێڵ زەهاو خاوەنی مێژینەیە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *