سنە؛ مردنی منداڵێک لەکاتی دەسفرۆشی( دەسگەڕی) بە ڕووداوی پێکدادان

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی هەواڵگری KMMK، منداڵێک بەناونیشانی مانی سادقی دە ساڵ تەمەن خەڵکی سنە پاش دوو مانگ خەواندن کە نەخۆشخانە گیانی بەخت کرد.

بەگوێرەی هەواڵەکە، ئەم منداڵە ڕەشەمەی ساڵی ڕابردوو لەکاتی دەستفرۆشی ماشێنێک دەیکات بەژێرەوە و دەچێتە کۆماوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤ بەو باوەڕە گەیشتووە کە ساڵانێکە داگیرکاری و کۆلۆنی کردنی کوردستان لە سەرچاوە دارایی و کانگا و ژینەگەییەکانەوە تێپەڕی کردووە و سنووری چەوساندنەوەی داگرتووە بەتەرزێک کە هەر ساڵ توێژێکی بیشتر لە کۆمەڵگای کوردستان لەلایەن دەوڵەت ــ نەتەوەی ئێرانییەوە پەڕاوێز دەخرێت، سەرهەڵدانی پیشەی داختەی وەکوو کۆڵبەری، شووتی، گواستنەوەی سووتەمەنی و دەسگێڕی کە بە گشتی بەشی نەتەوە بندەست و داگیرکراوەکانی جوگرافیای سیاسیی ئێرانە تەشەنەی کردۆتە ناو خوارترین تەمەنەکان کە ڕۆژانە چاوەری مردنی منداڵانی کۆڵبەر و منداڵی ڕاگوێزکەری سووتەمەنی و منداڵانی کارین کە تەرزی تراژیکی لە خۆگرتووە تەنیا ڕێگەی کۆتایی هێنان بەم ستەمانە ڕزگاری لە زنجیری نادادی بە هەوڵی جەماوەری گەلانی ستەم لێکراوی ئەم جوگرافیا سیاسییەیە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *