پیرانشار؛ سەپاندنی سزای سێ ساڵ زیندانی بە سەر هاووڵاتییەکدا

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکان، هاووڵاتییەک بە ناسنامەی سۆران مەحمودی خەڵکی شاری پیرانشار، لەلایەن لقی یەکی دادگای ئینقلاب لە شاری مەهاباد بە ٣ ساڵ بەندکران مەحکووم کراوە.

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت، کە کەسی ئاماژەپێکراو لە لایەن دادگای حکوومەتی ئێرانەوە بە تۆمەتی ئەندامێتی و هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە نەیارەکانی حکوومەتی ئێران تۆمەتبار کراوە.

جێی ئاماژەیه، ئەم هاووڵاتییە لە سەرەتای مانگی رەزبەری ٢٧٢٣ی کوردی، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و لە کۆتایی ئەو مانگەدا، دوای تەواوبوونی پرۆسەی لێپرسینەوە، بۆ زیندانی حکومی لە نەغەده گوازرایەوە و لە ٢٢ی خەزەڵوەری هەمان ساڵ،بە دانانی بارمتەیەکی سێ ملیارد تمەنی، بەشێوەیەکی کاتی لە زیندان ئازاد کرا.

خ.ع

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *