هەمو نۆێنەرانی جۆلەمێرگColemêrgدەستبەسەر کران.

لە دوای سەرکۆتی چالاکان و نۆێنەرانی فەرمی گەلی کورد، پاش دەستبەسەر کردن دوو لە نۆێنەرانی شاری جۆلەمێرگ Colemêrg لە باکۆری کوردستان لە چەند ڕۆژی ڕابردۆدا،سەرلەبەیانی ئەمڕۆ نیهات ئاکدۆغانNihat Akdogan دوواین نۆێنەری پارتی دێمۆکراتیکی گەلانHDPلەم شارەدا لە لایەن هێزە ئەمنیەکان و پۆلیسی تۆرکیادەستبەسەر کرا.

دەستبەسەر کردنی ئەم نۆێنەرە کورد لە حاڵێکدایە کە چەند ڕۆژی ڕابردۆدا ،زۆربەی نۆێنەرانی کورد لە پارڵمانی تۆرکیا لە لایەن حکۆمەتی تۆرکیا دەستبەسەر کران.

حکۆمەتی تۆرکیا بە مەبەستی سەرکۆت و دژایەتی خۆاستە ڕەواکانی گەلی کورد لە باکۆری کوردستان، شەڕێکی دیکەی لە هەمبەر کۆردان سەپاندۆە و هەوڵ دەدات بەم چەشنە حکۆمەتی نایاسای و دیکتاتۆری خۆی لە کۆردستان بەردەوام بکات.

 

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان