KMMK:
رۆژی سێ شەمە ۲۱ خەزەڵوەری ۲۷۱۹ کوردی گیراوێک بە ناو [ مەیسەم قوربان نژاد ] کە بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەست سزای سێدارەی بەسەردا سەپابوو، لە گرتووخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ورمێ لە سێدارە درا.
بە پێی سەرچاوەی تۆڕی مافی مرۆڤی کوردستان، ناوبراو رۆژێ پێشتر هاوکات لەگەڵ گیرواوێکی دیکە بە ناو مهدی موستەفا زادە بۆ جێبەجێ کردنی سزای سێدارە بۆ ژووری تاکەکەسی گوێزرابوونەوە.
بە پێی راپۆرتەکە؛ مهدی موستەفا زادە توانیبووی ماوەی دوو مانگ لە بنەماڵەی کوژراوەکە مۆڵەت وەربگرێت بۆ ئەوەی بتوانێت هەلی لێبووردن بۆخۆی بڕەخسێنێت.
بەو هۆیەوە سزای ئەو جێبەجێ نەکراو دووبارە راگوێزی بەشی ۳-٤ گرتووخاە کرایەوە. ناوبراو بە تۆمەتی کۆشتنی ئەنقەست ماوەی سێ ساڵە لە زیندان دایە.
مەیسەم قوربان نژاد ٥ ساڵ پێش و لە ساڵی ۲۷۱٤ بە تۆمەتی کۆشتنی ئەنقەست گیراو لەو ماوەیە دا لە بەشی ۱٤ گرتووخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ورمێ دسبەسەربوو.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان


