ئیترسلایدەر

سنه؛ داخستنی چەندین دووکان لەلایەن ئیدارەی ئەماکنەوە

‏ک.م.م.ک:

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی هەواڵی KMMK، ڕۆژی سێشەممە ٢٨ی خاکەلێوەی ٢٧٢٤ی کوردی، ئیدارەی ئەماکنی ڕێژیمی ئێران لە شاری سنە، بە بیانووی ڕەچاونەکردنی حیجاب، کتێبفرۆشی ژیرا له بازاڕی بانتا ئاویەر-ی داخست.

بە بڕیاری ئەو ئیدارەیه، کتێب فرۆشی ژیرا، بۆی نیه تا ١ی گوڵانی ئەمساڵ، دەرگای دووکانەکەی بکرێتەوە.

لە کاتێکدا کە دووکاندار و بازاڕییەکان، وان لە ژێر گوشاری ئابووری و هەڵاوسان و کرێ دووکان و بێ‌بازاڕیدا، ئەماکن هەستاوە بە داخستنی چەندین دووکان و یەکەی بازەرگانی له شاری سنە.

خ.ع

Related posts

ڕفاندنی کاروان دافعی، فیلمسازێکی دێکۆمێنتاریی خەڵکی مەریوان

Bilal Enferadi

هێزە سەربازییەکانی ئێران لە نەوسوود ڕاستەوخۆ تەقە لە کۆڵبەرەکان دکەن دوو کۆڵبەر بریندار دەبن

بانگهێشت و لێپرسینەوەی نێزیک بە ٢٠منداڵ و مێرمنداڵ لەلایەن بەکرێگیراوانی ئیتلاعاتەوە لە مەریوان

Rahim Kholafai

Leave a Comment