مامۆستایەک لە گێڵان غەرب شەوانە دەستبەسەر کرا

ک.م.م.ک:

هەینی ٢٤ی خاکەلێوەی ٢٧٢٤ی کوردی، هاووڵاتییەک بە ناسنامەی سەلمان ئولفەتی، خەڵکی گێڵان غەرب، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە لەم شارە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.

پێویستە بگوترێ کە بە هۆی دژایەتیی هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێران بە بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی نەورۆز و دەستبەسەر کردنی لوتفوڵڵا پەروێز، ئەم هاووڵاتییە چەندین نامەی ڕەخنەیی بڵاو کردبووەوە کە ئاراستەی دامودەزگا ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێران و فەرماندەی سپای پاسدارانی ئێران لە گیلان‌غەرب کردبوو.

جێی ئاماژەیە کە، هاوکات لوتفوڵڵا پەرویز و هاووڵاتییەکی دیکە بە ناسنامەی موحسین ئەسفەندیاری، بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی ئێران لە کرماشان کراون.

خ.ع

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *